رووداوه‌كه‌ی هاتووچۆ دوای ئه‌وه‌بووه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌بخازیا له سه‌ردانێكی دیپلۆماسی له سووریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دواتری به هۆی رووداوی هاتوچۆكه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ خۆسومی پایته‌خت، له ناوچه‌ی گوداووتا، تووشی رووداوه‌كه بووه.
گینادی گاگولیا، له دایكبووی ساڵی 1948ـه، پێشتر بۆ دوو خولی جیاواز و له ماوه‌ی ساڵانی 1995 – 1997 و 2002-2003 سه‌رۆك كۆماری ئه‌بخازیا بووه.
ئه‌بخازیا وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كێشه له‌سه‌ر، له ساڵی 1991ه‌وه جیابوونه‌وه‌ی خۆی له جۆرجیا راگه‌یاندووه و دواتریش كۆماری ئه‌بخازیا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌گه‌رچی ته‌واو جیاواز و سه‌ربه‌خۆیه له جۆرجیا، به‌ڵام تا ئێستا جگه له رووسیا، نیكاراگوا، ناورۆ و سووریا، هیچ وڵاتێكی دیكه دانی به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌بخازیا دانه‌ناوه.
ئه‌بخازیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای ره‌ش و له باكووری رۆژهه‌ڵات و باكووره‌وه دراوسێی رووسیایه و له باشووریش جۆرجیا.