پوتن داوای ئیدلب ده‌كات و ئه‌ردۆغانیش ئاگربه‌ستی ده‌وێت
PM:04:08---09-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
له‌ تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسلامى ئێران، سه‌رۆكى هه‌ر سێ وڵاتى ئێران، رووسيا، توركيا كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ لوتكه‌ييه‌كه‌ى پوتن و رووحانى و ئه‌ردۆغان تايبه‌ت بوو به‌ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى ئيدلب.

رووسيا و ئێران خوازيارن كۆتايى به‌ ده‌سه‌ڵاتى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان له‌ ئيدلب بهێنرێت.

توركيا نه‌يارى هێرشى سه‌ربازى سوپاى سووريايه‌ بۆ سه‌ر ئيدلب.

سه‌رۆكى توركيا، له‌ په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوايكرد، ئاگربه‌ست له‌ ئيدلب رابگه‌يه‌نرێت.

ئه‌ردۆغان وتى: ئەگەر بێت و ئێمە بتوانین لێرە ئاگربەستێک رابگەیەنین، ئەمە دەبێتە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی لووتکەکە.

وتيشى"ئێمه‌ له‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌ چه‌كی كلاسیكی خه‌ڵك ده‌كوژن یان ده‌كوژرێن دواده‌كه‌وین".

ئه‌وه‌شى وت"به‌ڵام هه‌ڵوێستیمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ هه‌ر مردن بێت چه‌كی كیمیایی بێت یان چه‌كی كلاسیكی چ چیاوازییه‌كی هه‌یه‌".

سه‌رۆكى توركيا دژى ئه‌مه‌ريكاش قسه‌ى كرد و وتى"لە رۆژهەڵاتی فورات پێشهاتی نەخوازراو روودەدەن".

هه‌روه‌ها وتى"ئەو هەنگاوانەی ژمارەیەک هێزی بیانیی لە ناوچەکە، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەیاننا، لە ئێستادا بەرەو ئاراستەیەک گۆڕاوە کە بووەتە راستییەکی نەشاردراوە".

له‌ به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكى رووسيا، رايگه‌ياند، ده‌بێت تيرۆريستان له‌ ئيدلب به‌ده‌ر بنرێن.

وتيشى: پێويسته‌ ئيدلب بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى سووريا.

ئه‌وه‌شى گوت: هه‌رسێ وڵات له‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سووريا به‌شدارى ده‌كه‌ن.



ئەمریکا دوای کشانەوەی ٤٠٠ سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە
پۆتین:ئەمریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر چەکی ناوەکەی لەسنورەکانی ڕوسیا جێگیر بکات
میسر:لە تەقینەوەیەکدا شەش کەس بونە قوربانی
سەرکردەی گشتی هەسەدە:داوامان کردوە بەشێکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان دوای کشانەوەی ئەمریکا بمێننەوە
بیناڵی یەڵدرم دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
ترەمپ:ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەوڵگریم بۆ گرنگ نیە،من متمانە بەسەرۆک پۆتین دەکەم
پوتن: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ترەمپ داوایەك لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا:دوای کشانەوەمان لە سوریا پێویستە پستیوانیەکانمان بۆ شەڕڤانان بەردەوام بێ
لەسوچی سەرۆکانی ڕوسیا ،تورکیا و ئێران تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە