حکومەت دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
PM:04:12---09-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 3452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژانی ١١ و ٢٠ی ئەم مانگە پشووی فەرمییە لە هەرێم.

نەبەز ئیسماعیل، 
وتەبێژی ئەوقاف لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت "دەربارەی پشووی یەکی موحەڕەم کە دەکاتە سێشەممە ١١ی ئەیلول لەگەڵ ١٠ی موحەڕەم کە دەکاتە چوار شەممەی داهاتووتر ٢٠ی ئەیلول، بەپێی ساڵنامەی پشووەکان لەم دوو ڕۆژەدا پشووی فەرمییە لە ھەرێمی کوردستان".

یەکی موحەرەم سەری ساڵی کۆچییە بەپێی ساڵنامەی کۆچی و بریتییە لە ڕۆژی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام "د.خ" لە مەککەوە بۆ مەدینە.

هەروەها ١٠ی موحەرەم ڕۆژی شەهیدکردنی ئیمام حسێنە لە جەنگی کەربەلا، ئەمڕۆژە بە عاشورا ناودەبرێت و لای شیعەکان گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت.



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە