هایلی: تره‌مپ تاقیمه‌كه‌نه‌وه‌
AM:11:26---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 738 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
نيكى هايلى، نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مه‌ريكا له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، رايگه‌ياند، داوا ده‌كه‌ين جدييه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌كارهێنانى هێز دژى سووريا تاقينه‌كرێته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى فۆكس نيوزى ئه‌مه‌اريكايى، نيكى هايلى وتى"ئامۆژگارى رووس و سوورى و ئێرانييه‌كانمان به‌ روونى كردووه‌، پێش به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى باش بير بكه‌نه‌وه‌، هۆشداريمان پێداون و ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، دوو جار چه‌كى كيميايى به‌كارهێنراوه‌ له‌ سووريا و سه‌رۆك تره‌مپ رێككارى پێويستى گرتووه‌ته‌ به‌ر. پێويست ناكات جارێكى ديكه‌ پشوودرێژى و ئارامگرى تره‌مپ تاقينه‌كرێته‌وه‌، چونكه‌ ره‌وشه‌كه‌ و ده‌رفه‌ته‌كه‌ له‌ دژيان كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌".

هه‌روه‌ها وتى"هه‌موومان ده‌نگۆكانمان له‌ باره‌ى چه‌كى كيميايى له‌ ئيدلب بيستووه‌ ئه‌وه‌شمان بيستووه‌، گوايه‌ كڵاو سپييه‌كان له‌ پشت ئه‌و رووداوانه‌ن، ئه‌ندامانى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى هۆشداريان داوه‌ له‌ باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له‌ ئيدلب و رێگه‌ ناده‌ين ئه‌و رووداوانه‌ دووباره‌ ببنه‌وه‌".



ئەمریکا دوای کشانەوەی ٤٠٠ سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە
پۆتین:ئەمریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر چەکی ناوەکەی لەسنورەکانی ڕوسیا جێگیر بکات
میسر:لە تەقینەوەیەکدا شەش کەس بونە قوربانی
سەرکردەی گشتی هەسەدە:داوامان کردوە بەشێکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان دوای کشانەوەی ئەمریکا بمێننەوە
بیناڵی یەڵدرم دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
ترەمپ:ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەوڵگریم بۆ گرنگ نیە،من متمانە بەسەرۆک پۆتین دەکەم
پوتن: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ترەمپ داوایەك لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا:دوای کشانەوەمان لە سوریا پێویستە پستیوانیەکانمان بۆ شەڕڤانان بەردەوام بێ
لەسوچی سەرۆکانی ڕوسیا ،تورکیا و ئێران تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە