سکرتێری حدک: پارتی و یەکێتی لەهێرشەکانی ئێران ئاگاداریان نەکردوینەتەوە
AM:11:41---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
مستەفا مەولودی سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی وتەکانی نازم دەباغ نوێنەری حوکمەتی هەرێم له‌ تاران دەداتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ وەفدێکی حکومەتی هەرێم یان یەکێتی و پارتی ئاگاداریان نەکردوینەتەوە لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانمان.

مستەفا مەولودی، سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگەیاندوە لەگەڵ ئەوەی ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ و عیراق ئاماده‌یی هه‌یه‌، بۆ وه‌رگرتنی زانیاریش له‌سه‌ر ئێمه‌ ئەوان به‌ هۆکاری ئاماده‌ییان له‌ناوچه‌كه‌، بونی ده‌زگای جاسوسی هه‌روه‌ها سود وه‌رگرتن له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ وەرگرتووه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌و رۆژه‌دا كۆبونه‌وه‌مان هه‌یه.

دەشڵێ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا دەبێت ئێمه‌ دابنیشین لێكۆڵینەوه‌ له‌وە بكه‌ین ئێران چۆن زانی له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ئێمه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی وا گرنگمان هه‌یه‌.

لەبارەی ئەوەی کە بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە لە حیزبە کوردیەکانەوە زانیاریان پێدەگات وتویەتی سه‌ره‌تا ئێران به‌هه‌موو رێگایه‌ك هه‌وڵده‌دات جاسوس له‌ هه‌موو شوێنه‌كان دابنێت، توانایەكی فراوانی له‌و روه‌وه‌ هه‌یە ره‌نگه‌ له‌ناو حزبه‌كانیشدا سیخوڕی هه‌بێت، به‌ڵام قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازیه‌ی ئێران بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌گومان بكات و دووبه‌ره‌كی بنێته‌وه‌، ده‌بێت ئێمه‌ زۆر ئاگاداری ئەو مەبەستەی ئێران‌ بین.



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە