باندێکی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا
AM:11:48---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 758 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئاسایشی سلێمانی باندێکی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانی دەستگیر کرد.

جەلال مینەبەگ بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کازێوەی سلێمانی باندێکی سێ کەسی دەستگیر کردووە کە بازرگانیان بە مادە هۆشبەرەکان کردووە و لەهەمان کاتدا مادەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆئین-یان بەکارهێناوە.

ئاشکراشی کرد، ئەو سێ کەسە تەمەنیان لەسەروی ٢٠ ساڵەوەیە و کەسێکیشیان ژنە.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لەو سێ کەسە پێشتر بەهەمان تۆمەت دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئەندامانی ئەو باندە هاوڵاتی شاری سلێمانین.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە هاوكاری لەگەڵ ئاسایشی بازگەی كەڵەوانان دەستیانگرت بەسەر کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر لە نزیک شاری سلێمانی.



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە