عەفرین: پێنج ژن ڕفێنران
AM:11:50---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
فشار و هەڕەشەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و پێنج ژنی دیکەش لەلایەن ئەو گروپانەوە فڕێندران.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە گوندی  دەرگرێی ناوچەی مابەتا سەر بە کانتۆنی عەفرین سوپای تورکیا وچەکدارە هاوپەیمانەکانی پێنج ژنیان فڕاندووە و بۆ ئازادکردنیان داوای ١٥٠ هەزار لیرەی سوری دەکەن.

بەپێ زانیارییەکانی هاوار نیوز، ئەو ژنانە لە زیندانێکی ناوچەی مابەتا دەستبەسەر کراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە گوندی کورزێلێی ناوچەی شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین چەکدارانی گروپی بەرەی شام ژنێکیان بەناوی ئامینە عەبدۆ فڕاند کە تائێستا چارەنوسی ئەو ژنە نادیارە.



ئەمڕۆ یەکێتی کۆبونەوەی فراوانی حیزبەکەی ئەنجام دەدات
لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە