ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌ داخستنی گه‌رووی هورمز له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
PM:04:10---16-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1929 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
محه‌مه‌د جه‌زاد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداریدا، ئه‌گه‌ر واشنتۆن رێگری له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ تاران بكات، ئه‌وا دۆخێكی جیاواز ده‌هێننه‌ ئاراوه‌، كه‌ زۆر له‌ داخستنی گه‌رووی هورمز گه‌وره‌تربێت.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "شپیگڵ"ـی ئه‌ڵمانی، زه‌ریف دووپاتیكرده‌وه‌، "ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت رێگری له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بكات".

وتیشی"ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا توانی ئه‌و كاره‌ش بكات، ئه‌وا ده‌كه‌وینه‌ به‌رده‌م دۆخێكی جیاواز، كه‌ سنووره‌كانی داخستنی گه‌رووی هورمزیش تێده‌په‌ڕێنێت"، به‌دووریشی نه‌زانی، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له‌ داهاتوودا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌".

زه‌ریف ره‌تیشیكرده‌وه‌"وڵاته‌كه‌ی هیچ نیازێكی بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌بێت و وتی"به‌ر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نابێت هه‌ر بیریش له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشیكرده‌وه‌"پێویسته‌ ئه‌وروپا شكست به‌ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بهێنێت" و داواشی له‌ برۆكسل كرد، "ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپیانه‌ سزا بدات، كه‌ به‌هۆی سزاكانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران كشاونه‌ته‌وه‌".

وتیشی"ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا نه‌یتوانی رووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ببێته‌وه‌، ئه‌وا پێویسته‌ به‌رگه‌ی كاردانه‌وه‌ی تاران بگرن".

زه‌ریف جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌شی به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد"به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم له‌چوارچێوه‌ی بژارده‌ پێشنیازكراوه‌كانیدایه‌".



ئەمریکا دوای کشانەوەی ٤٠٠ سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە
پۆتین:ئەمریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر چەکی ناوەکەی لەسنورەکانی ڕوسیا جێگیر بکات
میسر:لە تەقینەوەیەکدا شەش کەس بونە قوربانی
سەرکردەی گشتی هەسەدە:داوامان کردوە بەشێکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان دوای کشانەوەی ئەمریکا بمێننەوە
بیناڵی یەڵدرم دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
ترەمپ:ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەوڵگریم بۆ گرنگ نیە،من متمانە بەسەرۆک پۆتین دەکەم
پوتن: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ترەمپ داوایەك لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا:دوای کشانەوەمان لە سوریا پێویستە پستیوانیەکانمان بۆ شەڕڤانان بەردەوام بێ
لەسوچی سەرۆکانی ڕوسیا ،تورکیا و ئێران تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە