سەعدی پیرە:داوا لە بەرهەم ساڵح دەکەین وەک یەکێتی خۆی ئیعلان بکات تاببێتە کاندیدێک بۆ سەرۆککۆمار
AM:09:45---17-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند داوا لە بەرهەم ساڵح دەکەم خۆی وەک یەکێتی دەکەین خۆی وەک یەکێتی ئیعلان بکات تاکو ببێتە یەکێک لە کاندیدەکانی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە ئەو بابەتە هێشتا ساغ نەبووەتەوە. کێشەیەکی تر هەیە کە ئەو پۆستە لە نێوان پارتی و یەکێتی یەکلا نەبووەتەوە.

هەروەها وەڵامی لێدوانەکانی مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە کە ڕایگەیاندبوو ئەو پۆستە بە ئیستیحقاقی پارتی دەزانێت و وتی ئەوە بەپێی ڕێککەوتننامەیەکە کە سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتییە و سەرۆکی هەرێم بۆ پارتییە. سەرۆکی هەرێم دەستی لەکار کێشاوەتەوە بەڵام دەسەڵاتەکانی لای سەرۆکی حکومەتە کە جێگری سەرۆکی پارتییە. ئەگەر سەرۆک کۆمار ئیستیحقاقی ئەوانە ئیتر هەڵبژاردنی بۆچییە؟ ئەوان باس لە فرەیی و دیموکراسی ئەکەن، ەوان سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانیان هەیە و بەسە.

دەشڵێ ئەی ئەم دەسەڵاتانەی سەرۆکی هەرێم چی لێبەسەردێت؟ ئەوەش ئیستیحقاقی ئەوانە؟ ئەی وەزارەتی نەوت چی؟ ئەویش ئیستیحقاقی ئەوانە؟ وەزارەتی داراییش ئیستیحقاقی ئەوانە؟ وەزارەتی ناوخۆش ئیستیحقاقی ئەوانە؟ سەرۆکی پەرلەمانیش ئیستیحقاقی ئەوانە؟ نا پێم وایە ئەوە کەمێک زیادە لە پێویست، یەکێتی ئەم بابەتەی لە تەعامول پێ قبوڵناکرێت.

سەبارەت بە کاندید کردنی دکتۆر بەرهەمیشەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار وتویەتی دکتۆر بەرهەم ئەتوانێت یەکێک بێت کە کاندیدەکان ئەگەر ئیعلانی ئەوە بکات کە ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە. ئەوەش ڕەنگە لە چەند سەعاتی داهاتوودا یەکلا ببێتەوە.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە