عەلی حەمە ساڵح:ئەو پارەیەی بۆ بانگەشە دابینم کردبوو پێشکەشی نەخۆشخانەی هیوام کرد
PM:12:06---17-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1979 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئەو برە پارەیەی کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دابینم کردبوو پێشکەشی نەخۆشخانەی هیوام کرد.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ هاوڵاتیان دەپرسن بۆچی هیچ پۆسته‌رێکم له‌ شاره‌کان هه‌ڵنه‌واسیوه‌ و ده‌ڵێن: دیارە تۆ‌ بانگه‌شه‌ ناکەیت.

ده‌شڵێت بە‌نده‌ سه‌ره‌تا نیه‌تی باسکردنی ئه‌م بابه‌ته‌م نه‌بوو، به‌ڵام بۆ وەڵامی هاونیشتیمانیان، ئه‌م رونکردنه‌وەم بە پێویست زانی.

ڕاشیگەیاندوە به‌ هاوکاری هاوڕێ و دۆستان بڕی ٢٠٥٠٠ دۆلارمان بۆ دروستکردنی پۆسته‌رو وێنه‌ کۆکرده‌وه‌، به‌ڵام دواتر پێموابوو به‌ دابینکردنی دەرزی و ده‌رمان بۆ توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و هاوکاری چه‌ند نه‌خۆشێک‌ خزمه‌تی زیاتر دەکات‌. لەو بڕەی سەرەوە.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە