باڵوێزی عێراق لە ئێران بانگهێشت دەکرێتەوە
AM:11:21---20-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 919 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیێراق ڕایگەیاند لەسەر ئەو هەڵسوکەوتە نەشیاوەی کە بەرامبەر ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی عێراق کردویەتی باڵوێزی عێراق لە ئێران بانگهێشت دەکرێتەوە.

لەڕاگەیەنراوێکدا ئەحمەد مەحجووب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند وەزارەتی دەرەوە نیگەرانە لەو هەڵسوکەوتە نابەرپرسەی کە باڵیۆزی عێراق لە تاران بەرامبەر هاووڵاتیانی عێراقی نواندوویەتی.

باڵوێزی عێراق لە ئێران بە شێوازێکی نەشیاو و بە هەڵچونێکی زۆرەوە وەڵامی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی عێراقی داوەتەوە لە ئێران ،و بەهۆیەوە ناڕەزایەتیەکی زۆری لیکەوتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتەوە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە داوایکردوە دەستبەجێ ئەو باڵیۆزە بگەڕێتەوە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لەو کارە دەکەن و هەموو رێوشوێنە یاساییەکان لەبەرامبەر ئەو رەفتارە دەگرنەبەر.

وتویەتی پێویستە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران ماڵی هەموو عێراقییەکان بێت، وەک باڵیۆز و نێردە دیپلۆماسییەکانی دیکە.




چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە