ئەمڕۆ ٢٠/٩/٢٠١٨ کە هاوکاتە لەگەڵ ١٠ ی موحەڕەم کە دەکاتە ڕۆژی عاشورا و لای شیعە مەزهەبەکانی جیهان ڕۆژی شیوەن و ماتەم گێرانە.
ڕۆژی عاشورا کە
دەکاتە دەیەم ڕۆژی مانگی موحەرەم و تێیدا مسوڵمانە شیعە مەزهەبەکانی جیهان بە
شێواز و نەریتی جیاواز ئەم یادە دەکەنەوە ،و لەدیارترینیشیان سنگ کوتان و لەخۆدانە
بە زنجیر و چەقۆ.
ڕۆژی عاشورا کە
دەکاتە ڕۆژی کوژرانی ئیمامی حسەینی کوڕی عەلی کە تێیدا شیعەکان بە وتنی سرودی
ئاینی و لاواندنەوە و لەخۆدان شیوەن دەگێڕن،ئەمڕۆش لە شارەکانی باشور و ناوەڕاستی
عێراق و لە هەندێ لە شارەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەو یادە کرایەوە.