کۆمسیۆن بۆ ڕێگری کردن لەساختەکاری داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات
AM:11:16---22-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کۆمسیۆنی باڵای سەدربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە بەمەبەستی ڕێگری کردن لە ساختەکاریەکانی هەڵبژاردن هەر ناوێکی مردوو یان کەسیک کە لەدەرەوەی وڵاتە و ناتوانێت بێتەوە بە دەنگدان کارمەندانی کۆمسیۆن ئاگادار بکەنەوە.

ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەم نزیكانە كۆمسیۆن ناوی هەر بنكەیەكی دەنگدان بەدیواری بنكەكانی دەنگداندا هەڵدەواسێت.

لەنوسینەکەیدا داوا لەهاوڵاتیان دەكات وەک هاوکاریەک بۆ کۆمسیۆن و ڕێگری کردن لە ساختەکاری سەیری ناوەكان بكەن، ئەگەر ناوی كەسێكی مردووی تێدایەو دەیناسێت، یان كەسێك لەهەندەرانەو نایەتەوە بۆ دەنگدان، یان هەر ناوێكی تری لەو شێوە، لای خۆت بینوسە، ڕۆژی دەنگدان بەزوویی فەرمانبەرانی كۆمسیۆن‌و چاودێرو بریكارانی قەوارەی سیاسی لێ ئاگادار بكەوە تا ئاگاداری ئەو ناوانە بن.

وتیشی لەم هەڵبژاردنەدا دوو كۆپی تۆماری دەنگدەران هەیە، یەكێكیان لای بریكارەكانە تا لای خۆیان دیاری بكەن‌و ئەگەر كەسێكی گوماناوی هات لێی ئاگادار بن و ڕێگری لێ بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوە یەکێکە لەڕێگەکانی ساختەکاری و بە هاوکاری کردنتان بە ئەرکێکی ئاینی و نیشتیمانی هەڵدەستن.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە