پەروەردەی بەسرە هەواڵی ڕۆشتنی قوتابیانی شارەکەی بۆ هەولێر ڕەتدەکاتەوە
PM:08:36---06-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بەسرە ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە باس لە بەجێهێشتنی خوێندنگەکانی بەسرە دەکات لەلایەن هەزاران خوێندکاری ئەو شارەوە ،و ڕوکردنە شاری هەولێر.

باسم قه‌ترانی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پەروەردەی پارێزگای به‌سره‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ده‌وترێت گوایه‌ چوار هه‌زار خوێندكار له‌ خوێندنگاكانی به‌سره‌وه‌ به‌ره‌و خوێندنگاكانی هه‌ولێر رۆیشتون، هه‌واڵی ناڕاستن و بنه‌یایان نییه‌.

وتیشی له‌ سه‌ره‌تای خوێندنی ئه‌مساڵه‌وه‌، ته‌نها دوو حاڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی خوێندكار بۆ هه‌ولێر هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌وانیش دوو خوێندكاری سه‌ركه‌وتون و هێشتاش مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌وترێت پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ له‌ هه‌ولێر خوێندویانه‌، ئێستا بۆ به‌سره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

ئەمە لەکاتێکدایە عه‌لی به‌یاتی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، "ته‌نها له‌ هه‌ردوو رۆژی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی رابردودا، نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ناوی ٤ هه‌زار خوێندكاری تۆماركردوه‌ كه‌ داوای گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی خوێندنیان له‌ به‌سره‌ بۆ هه‌ولێر كردوه‌.




چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە