سەرکردایەتییەکی یەکێتی: له‌ڕوی سیاسی و ئه‌منیه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ تێكده‌چێت
PM:01:49---07-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 3279 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ لایه‌نێك له‌هه‌رێمی كوردستان بتوانێت به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ئاماژە بۆئەوەدەکات هه‌رلایه‌نێك به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت شكستده‌هێنێت.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ لایه‌نێك له‌هه‌رێمی كوردستان بتوانێت به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رلایه‌نێك به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت شكستده‌هێنێت"، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، "دۆخی هه‌رێمیش له‌ڕوی سیاسی و ئه‌منیه‌وه‌ شكستده‌هێنێت به‌خراپی ده‌ڕوات".

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی بەتۆری سلیمانی ڕاگه‌یاند"له‌هه‌رێمی كوردستان دۆخێكی تایبه‌ت هه‌یه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ حزبێك به‌ته‌نها بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ داموده‌زگای بێلایه‌ن نییه‌، له‌وڵاته‌ دیموكراسییه‌كاندا حزبێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت ده‌توانێت به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت، چونكه‌ هه‌موو ده‌زگا بێلایه‌نه‌كان له‌خزمه‌تی ئه‌و حكومه‌ته‌دا ده‌بن".

ئه‌سه‌سه‌رد نمونه‌شی بۆ بێلایه‌نی ده‌زگا فه‌رمییه‌كان هێنایه‌وه‌و وتی"بۆنمونه‌ سوپا هه‌یه‌و بێلایه‌نه‌و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نییه‌ كێ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، ئاسایش و پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه‌، كه‌چی له‌هه‌رێم به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ نییه‌ به‌داخه‌وه‌، چونكه‌ دوو ده‌زگای پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه‌، له‌ڕوی ئیدارییه‌وه‌ جۆرێك له‌دابه‌شبون هه‌یه‌".

هۆشداریشی له‌ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكومه‌تداو ئاشكرایكرد"هه‌ر حزبێك به‌ته‌نها یان له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێكی بچوك حكومه‌ت پێكبهێنێت، شكستده‌هێنێت و دۆخی سیاسی و ئه‌منی وڵاتیش به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات".

سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی شێوازه‌كانی حوكمڕانیشی له‌هه‌رێم ئاشكراكردو وتی:"ئه‌گه‌ر حزبێك زۆرینه‌ش به‌ده‌ستنه‌هێنێت و به‌ڵام ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌نی دیكه‌ متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت و حكومه‌تی كه‌مینه‌ پێكبهێندرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا حكومه‌تی زۆرینه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان ئه‌و حزبانه‌ی زۆرینه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ دروستده‌كرێت".

ئه‌وه‌شی‌ و:"حكومه‌تی بنكه‌فراوانیش هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردن كردوه‌ به‌شدارده‌بن، بۆ دیاریكردنی یه‌كێك له‌و جۆره‌ حوكمڕانیانه‌ش پێویسته‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌ بكرێت".



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە