دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستە باڵاکانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە
AM:09:19---09-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی نوێی عێراق دەرگای خۆکاندید کردنی بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکانی حکومەتی عێراق کردەوە.

لەڕاگەیەنراوێکدا سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو ڕایگەیاندوە پرۆسەی خۆکاندیدکردن لە کاتژمێر ٨.٠٠ بەیانی رۆژی سێشەممە ٩ى تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و تا کاتژمێر ٤.٠٠ دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ١١ى تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیەنراوەکە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی عێراق بڵاوکرایەوە،و دەرگای واڵاکرد بۆ هاوڵاتیانی عێراق کە سیڤی خۆیان پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکانی حکومەتی نوێی عێراق.

پێشتر لە بەیاننامەیەکدا عادل عەبدولمەهدی، پێشتریش سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراقرایگەیاند، بۆ کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستە باڵاکان بۆ سەرجەم هاوڵاتیان بۆ پیاو و ئافره‌تان ئەوانەی هەموو مەرجە دەستووری و یاساکانیان تێدایە بۆ ئەو پۆستانە، پێشوازی لە داواکانی خۆکاندیدکردن دەکات لە رێگای ماڵپەری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه.



چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە