شوان داودی:هیچ بەرپرسێکی کورد ڕاستگۆ نیە لەپرسی کەرکوکدا
AM:09:33---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
شوان داودی پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بەرپرسانی کورد هیچ یەکێکیان ڕاستگۆ نین لەپرسی کەرکوکدا،و دەڵێ ئەوان وازیان لەکەرکوک هێناوە بەس ڕویان نایە ئاشکرای بکەن.

شوان داودی لەلێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندوە سەرکردایەتی سیاسی کورد بە هەموو لایەنەکانەوە لە پرسی کەرکوکدا راستگۆ نیین، پرسی کەرکوکیان بەکارهێناوە بۆ خۆشگوزەرانی هەرێمی کوردستان، یان لەنێوان خۆیاندا بۆ موزایەداتی سیاسی بەکاریدەهێنن، باجەکەشی کوردی کەرکوک داویەتی.

دەشڵێ سنوری نێوان هەرێم و عێراق گۆڕانکاری بەسەردا هات بە تایبەتی دوای رێککەوتنی نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێر و دوای ریفراندۆمی ٢٠١٧، ئەوەش کاتێک گومرگی فەرمی حکومەتی عێراق هێنرایەوە سەر چیمەن بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و گوندی کەلهوڕ بۆ سنوری هەولێر، ئەوە سنوورەکەیە، نەوەکو شاخی حەمرین.

هەروەها داودی باس لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات لەسەر لیستی پارتی و دەڵێ ئەندامەکانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەوام ناکەن، بەڵام موچەی مانگانە وەردەگرن.

ئاماژە بەوەدەکات کە خەڵکی کەرکوک یەک کیلۆ تەماتە لە هەولێر یان سلێمانییەوە ببەن بۆ کەرکوک دەبێت گومرگ بدەن، حسابی سنووری نێودەوڵەتی بۆ کراوە و جیا کراوەتەوە، "سەرکردایەتی کورد وازیان لە کەرکوک هێناوە، بەڵام لەروویان نایەت ئەوە رابگەیەنن.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە