سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڵێنی بەردانەوەی ئاوی پێویستی لە ئەردۆگان وەرگرتوە
AM:10:01---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبوەوە،و ڕایگەیاندوە کە بەڵێنی بەردانەوەی ئاوی پێویستیان لە ئەردۆغان وەرگرتوە.

لەبەیانننامەیەکدا کە نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاندوە له‌ دیدارى سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌سته‌نبوڵ، سه‌رۆك كۆمارى توركیا پشتیوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز.

دەشڵێ ئه‌ردۆغان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكارى حه‌لبوسى ده‌ربڕیوه‌، بۆ زیادكردنى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى پێویست بۆ پارێزگاكانى باشورى عێراق به‌ تایبه‌ت پارێزگاى به‌سره‌، ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌ پابه‌ندبوونى وڵاته‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ى بڕیارى لێدراوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێویستى و گرنگى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو ڵات كراوه‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆسیه‌ى ئاو و لایه‌نى ئابورى و وه‌به‌رهێنان و فراوانكردنى قه‌باره‌ى بازرگانى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى پێویست و لابردنى به‌ربه‌سته‌كان.




چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە