محەمەد حسێن باقری هۆشدای توند دەداتە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و داواش لە حکومەتی هەرێم دەکات ڕێگە لەچالەکی ئەو حیزبانە بگرن.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەکاتی
سەردانکردنی سنورەکانی پارێزگای کرماشان بۆ محەمەد حسێن باقری
سوپاسالاری ئێران ڕێکخرابوو رایگەیاند ئاسایشی گەلی ئێران بابەتێکە کە هیچکات
چاوپۆشی لێناکرێت و پێویستە وڵاتانی دراوسێ لەوانەش عێراق کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی
ناوەندیی لەخۆ دەگرێت دەبی بەهەند وەری بگرن.
وتیشی بۆیە
پێویستە وڵاتانی دراوسێ بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەرکی هاوسێیەتی دژ بە
گروپەکانی دژ بە شۆڕش دەستبەکاربن.
هەروەها
لەوتەکانیدا هۆشداریدایە ئەو حزب و گروپانەی کە لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان و
رۆژهەڵاتی کوردستان جێگیر بوون و بەنیازن بۆ مەترسی دروستکردن بۆسەر ئاسایشی ئێران
سنورەکانی ئەو وڵاتە ببەزێنن.
باقری
هەریەکە لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی بە بەرپرسیار زانی لە بونی بارەگای
گروپەکانی دژ بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە نزیک سنورەکانی ئێران و وڵاتانی دراوسێ،
و وتی دەبێ کۆنترۆڵیان بکەن.