حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەحکومەتی داهاتوی عێراقدا پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وەردەگرێت.
ئاژانسی هەواڵی عێراقیە لەزاری بەرپرسێکی
باڵای حکومەتی عێراقەوە بڵاویکردۆتەوە کە حەیدەر عەبادی لە حکومەتەکەی عادل عەبدول
مەهدیدا پۆستێک وەردەگرێت کە ئەویش سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیە .
ئەو سەرچاوەیە وتویەتی کە عەبادی بۆ وەرگرتنی
ئەو پۆستە پێویستی بە دەنگدانی پەرلەمان نابێت،و راستەوخۆ دەبێت.
شایەنی باسە ئەو پۆستە لەئێستادا لای حەیدەر
عەبادی خۆیەتی و پێشتریش فالح فەیاز سەرۆکی ئەو دەستەیە بووە.