وەزیری‌ پەروەردە: 160 هەزار قوتابی لەپۆلی یەكەمی بنەڕەتی وەرگیراون
PM:02:54---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وەزیری‌ پەروەردەی‌ حكومەتی‌ هەرێم رایدەگەیەنیت بۆئەمساڵی خوێندن ملیۆنیكو 750هەزارخویندكار لەناوەندەكانی خویندن وانە دەخوینن و تەنها بۆئەمساڵی خویندنیش 160هەزار قوتابی لەپۆلی یەكەمی بنەڕەتی وەرگیراون وداواش‌ لەخێرخوازان دەكات هاوكاری كەرتی‌ پەروەردە بكەن.

لەمیانەی‌ كردنەوەی‌ باخچەیەكی‌ ساوایان لەپارێزگای‌ هەڵەبجە ، پشتیوان سادق وەزیری‌ پەروەردە ڕایگەیاند، "لەئێستادا ملیۆنێك و 750 خوێندكارو قوتابیمان هەیە لەسەرتاسەری‌ هەرێمی‌ كوردستان، لەكاتێكدا ساڵی‌ 1991 كوردستان خاوەنی‌ 500 هەزار خوێندكار بوو".

وەزیری‌ پەروەردە ئەوەشی‌ ڕونكردەوە، ساڵی‌ 1991 هەرێمی‌ كوردستان خاوەنی‌ 21 هەزار فەرمانبەرو مامۆستا بوو، بەڵام ئێستا ئەو ژمارەیە بۆتە 180 هەزار"بۆیە داوادەكەین خێرخوازان و سەرمایادان هاوكاریی كەرتی‌ پەروەردە بكەن".

پشتیوان سادق ئاماژەی‌ بەوەشدا، "ئەمساڵ ژمارەی‌ ئەو خوێندكارانەی‌ لەپۆلی‌ یەكی‌ بنەڕەتی‌ وەرگیراوان 160 هەزار خوێندكارە، تەنها بۆ ئەوانیش پێویستمان بە 420 باڵەخانە هەیە".



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە