فیدراسیۆنی پەنابەران: 15 هاوڵاتی لە دەریایی ئیجەدا خنکان
PM:03:05---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 565 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران راگەیاند، ئەو كۆچبەرانەی کە شەوی چوارشەممە یەختەكەیان لە كەناراوەكانی ئیزمیر لە دەریای ئیجەدا نقومبوو، زۆرینەیان كوردن.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
  تا ئێستا تەرمی زیاتر لە ١٥ هاووڵاتی خەڵکی دهۆک و زاخۆ لە نێو ئەو کەسانەدان کە خنکاون و گەڕان و پشکنینیش لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بۆ تەرمەکانی دیکە  بەردەوامە.

ئەوەشی خستە ڕوو ، لە كەناراوەكانی شاری ئیزمیری توركیا لەكاتی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، یەختێك كە ٣٥ كۆچبەری تێدابووە، نقومبووە.

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران  وتیشی "لە بەلەمەكەدا ٣٥ كۆچەر هەبوون، تەنها یەك ژن خەڵكی زاخۆ رزگاری بووە". 

 ناوبراو راشیگەیاند "بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی كە دەست ئەوان كەوتووە زۆرینەی ئەوهاووڵاتیانەی لەو رووداوەدا خنكاون خەڵكی سنوری قەزای زاخۆ و پارێزگای دهۆكن".

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ئەوەشی خستەروو لە ئێستادا نوێنەریان بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر و دۆزینەوەی بەڵگەنامەی خنكاوەكان و هاوكاریكردنی گەڕانەوەی تەرمەكان بۆ هەرێمی كوردستان سەردانی ئیزمیر دەكات".



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە