هێمن هەورامی: حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان زۆرینە دەبێت
PM:03:11---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی داهاتووی هەرێم حکومەتی زۆرینە دەبێت و بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ لایەنەکاندا دەکەن.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکیا، هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر لایەنەکان ئارامی سیاسیان دەوێت، دەبێت ڕێز لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن بگرن و بەپێی ئەنجامەکان مامەڵە بکەن.

روونیشیکردەوە، هەرچەندە یەکێتی نیشتمانی و و پارتی دیموکراتی کوردستان مەحکومن بەوەی پێکەوە کار بکەن، بەڵام یەکێتی خۆی ئەو دەرگایەی کردەوە، کە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

هێمن هەورامی باسی لەوەشکردووە، دەبێت هەموولا بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ قۆناغی دوای هەڵبژاردندا بکەن، بۆ ئەوەی هەرێم بەرەو ئایندەیەکی نادیار هەنگاو نەنێت.



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە