كۆمسیۆن رونکردنەوەیەک بلاو دەکاتەوە
PM:03:24---11-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 1508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واونه‌بوونی ئه‌نجامی رێژه‌ی 15%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ ته‌واونه‌بوونی وردبینی سكاڵاكان و فۆرمه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

سه‌یاح كوره‌چی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی رایگه‌یاندوە"رانه‌گه‌یاندنی ئه‌نجامی 15%ی دەنگەکان په‌یوه‌ندی به‌ ته‌واونه‌بوونی سكاڵاكان و فۆرمه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌".

روونیشیكرده‌وه‌"جاران كۆمسیۆن پێش هه‌موو لایه‌نێك ژماره‌ی حیزب و كاندیده‌كانی ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ شه‌فافیه‌تی زیاتر، فۆرمی ژماره‌ (51) به‌ لایه‌نه‌كان دراوه‌ و ئه‌گه‌ر وه‌ریانگرتبێت، ئه‌وا پێش كۆمسیۆن ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان ده‌زانن، فۆرمی ژماره‌ (51) ژماره‌ی قه‌واره‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ كه‌ چه‌ند ده‌نگیان هێناوه‌، فۆرمی ژماره‌ (52)یش ژماره‌ی قه‌واره‌و ده‌نگی كاندیده‌كانه‌".

كوره‌چی وتیشی"879  سكاڵا ماون له‌ قۆناغی وردبینین، چونكه‌ گرنگه‌ ده‌نگی هاووڵاتی نه‌فه‌وتێت، ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌لماندی سندوقێكی قردێله‌ سور ساخته‌یه‌، ئه‌و كاته‌ ده‌نگه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه‌ ده‌سووتێت، ئه‌گه‌ریش سه‌لمێنرا ئه‌و سندوقه‌ قردێله‌ی سووره‌ ساخته‌كاری تێدا نییه‌، ئه‌وه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌و كاته‌شدا كاریگه‌ری بۆ ژماره‌ی كورسی ده‌بێت، به‌گشتیش ره‌نگه‌ له‌ئه‌نجامی سكاڵاكان چوار بۆ پێنج كورسی زیاد ببێت".



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە