ماڵپەڕی(ئێن سۆن هەبەر)ی تورکی ئاشكرای كردوه ژنە رزگاربوهكه کوردە و ناوی (مەهاباد ئیسماعیل عەلی)ەو هاوسەرەکەی و پێنج منداڵی لە ئاوەکەدا بێ سەروشوێن بوون.
مههاباد ماوەی (٢٨) کاتژمێر لە ئاوەکەدا ماوەتەوە و بەهۆی بوونی هێلەکی فریاکەوتن سەر ئاوکەوتووە و دواتر لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی شاری ئیزمیر ڕزگارکراوە، لە لێدوانێکدا بە راگهیاندكارانی راگهیاندوه، بەلەمەکە (٣٥) کۆچبەری تێدابووە و بەشێکی زۆریان هاوڵاتی باشووی کوردستان بوون،من و منداڵەکانم هێلەکی فریاکەوتنمان لەبەردابوو، بەڵام مێردەکەم لەبەریدانەبوو، لە دوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە ئیدی نازانم منداڵەکانم چیان لێهات.
ژنه كوردهكه ئهوهشی ئاشكرا كردوه، کاتێک بەلەمەکە ژێرئاوکەوتبوو من و هاوسەرەکەم لە نزیک یەکبووین و بە مەلەکردن گەڕاینەوە بۆ کەناراوەکە، بەڵام هاوسەرەکەم لە شەوەوە تا نیوەڕۆ بەرگەی شەپۆلەکانی گرت، ئیدی توانای نەما و نازانم چی بەسەر هات.