هەولێر: باندێکی لەشفرۆشی دەستگیركران
PM:04:11---12-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 1670 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت: لە ماوەی یەک مانگی رابردوو، ژمارەیەک تۆمه‌تباری کوشتن و دزیکردن دەستگیرکراون، سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی فریاکەوتن دەڵێت: "باندێکی لەشفرۆشیان دەستگیرکردووە".

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەو کەسەی لە شەوی 9ی ئەم مانگە، کارزان فەریدی کوشت، پۆلیس تەواوی زانیارییەکانی لەسەر بکوژەکە کۆکردۆتەوەو لێکۆڵینەوەی له‌سه‌ر رووداوەکە بەردەوامە".

لەبارەی تاوانەکانی دیکە كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ هه‌ولێر روویانداوه‌، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وتی: "لە ماوەی یه‌ك مانگی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر تۆمه‌تبار دەستگیرکراون کە خەڵکیان کوشتووە و تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوه‌".

سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: لە هەولێر باندێکی لەشفرۆشیان دەستگیرکردووە کە لە چوار کەس پێکهاتبوون و کاری لەشفرۆشیان بە ئافرەتان کردووە.

روونیشیکردەوە: ئەو باندە خەڵکی تریشیان لەگەڵدایە، بەتایبەت ئافرەتی عەرەب بۆ کاری دزی و لەشفرۆشی بەکارهێنراون.

هاوکات وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بەدواڕۆژی راگەیاندبوو: باندێكی دزیكردنی چوار كه‌سییان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان چه‌ندین تاوانییان ئه‌نجامدابوو.

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای ئەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاگادار کرانەوە بەبوونی چەند حاڵەتێکی دزی کردن لە ناحیه‌ی کەسنەزان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ تاوانباران کردەوە و توانرا لەماوەیەکی کەم ناسنامەی چواریان ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی: " تۆمەتباره‌كان ناویان (س. ع. ا)، تەمەن (۲۷) ساڵ، (گ. ع. م.)، تەمەن(۲۰) ساڵ، (ا. ا. س.)، تەمەن (۱۹) ساڵ، (د. م. ح)، تەمەن (۲۰) ساڵ، هەر چوار تۆمەتبار دوای دەستگیر کردنیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوه‌ كه‌ زیاتر لە ژماره‌یه‌ك دوکانیان بڕیبوو لەگەڵ چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە ماڵان لە کەسنەزان".




عەلی حەمە ساڵح :هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پاشەکەوتی موچە
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕو لەهەرێمی کوردستان دەکات
فراکسیۆنی پارتی: هیچ پاساوێک نیە بۆ بۆردومان کردنی خەڵکی سیڤیلی هەرێم
بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا
سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە