پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا
PM:04:25---15-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بۆئەوەدەکات هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفیشەك هاوسەرەكەی بریندار كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئێوارەی 14-10-2018، هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق ئاگاداركرانەوە لە بوونی ڕوداوێكی تەقەكردن لەشارۆچكەی سەیدسادق، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسارە و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە تۆمەتبار ( و ، ح ، ع) بەڕەگەز عەرەب لەدایكبووی 2000 فیشەكی ناوە بەسەری هاوسەرەكەیەوە .

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: پ لەلایەن تیمە فریاگوزارییەكانەوە برینداری ڕوداوەكە بەڕەگەز (مێ‌) هاوسەری تۆمەتبار ، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.

ئەوەشخراوەتەڕوو: دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە توانرا لەكەمترین ماوەدا تۆمەتباری روداوەكە كە ویستبووی لەدەست یاسا هەڵبێت دەستگیربكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: لە ئێستاشدا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر دەمانچەكەیدا، لەلایەن بەشی پۆلیسی سەیدسادق – بنكەی پۆلیسی حەسار پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.




لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان
کۆبونەوەی پەرلەمان دەستیپێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە