سه‌در په‌یامێك ئاڕاستەی سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌کات
PM:04:35---15-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 1225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێک ئاراستەی سیاسییەکانی کورد دەکات و دەڵێت دەمانەوێت ئێوە یەگرتوو و بەھێز و شکۆمەند بن و نە ستەم بکەن نەستەمیشتان لێ بکرێت.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند،"دەمانەوێت ئێوە بێ جیابوونەوە لەگەڵمان بژین، ئەوەش بەرزترین مانای خۆشەویستیە، "بۆ ئەوەی لە عێراقیکی یەکگرتوودا وەک یەک بین".

رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردوە،" قوتی ژیان لە نێوان یەکتردا بەدادپەروەرانە و ئینسافەوە دابەش دەکەین، رێگە نادەین دەستدرێژیتان بکرێتەسەر".

موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا بۆ سیاسییەکانی کورد ئەوەشی وتووە"ئێمە دەزانین لەناو ئێوەدا کەسانێک ھەن  دۆستی میانڕەوین و جیاوازی ناکەن لە نێوان کورد و عەرەب مەگەر بە لەخواترسان و خۆشەویستی نیشتیمان نەبێت".

ئەوەش دەڵێت"با پشکپشێنە وازلێ بھێنین و کەندەڵکاران دووربخەینەوە و بەدەموچاوی نوێ وپاک پەیمان بۆ عێراق نوێ بکەینەوە بۆ ئەوەی شکۆتان بپارێزرێت و پایەتان بەرزبیتەوە".

موقتەد سەدر داوا دەکات نەوەی کۆن و نوێی سیاسییەکان یەك بگرن "بۆ ئەوەی ئێمە و ئێوە ببینە کۆڵەکەی عێراق، بۆ ئەوەی کەرکوک ببێتە نمونەیەکی باڵا بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی ھەموو تائیفە و نەژادەکان".



کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە