پۆلیسی هەولێر: ٨٢ شوێنی دەرمان داخراون
PM:12:08---20-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 685 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پۆلیسی هەولێر ئاماری چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێری ئاشکرا کرد ،و ڕایگەیاند بەهۆی سەرپێچیەوە ٨٢ شوێنی دەرمان داخراون.

عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێررایگەیاند،ئەو بڕیارانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەرمان دەرچوون کارییان پێدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،تائێستا ٨٢ شوێنی دەرمان بە ھۆی سەرپێچیەوە داخراون ورێوشوێنیالن بەرامبەر گیراوەتەبەر،عەبدولخالق تەڵعەت ئەوەشی خستەروو، مامەڵەکردن لەگەڵ دەرمان گۆڕانکاری تێکداکراوە لە مادەی ٥١ ی دەرمانسازییەوە بۆ مادەی ١٤ی ھۆشبەرەکان ئەوەش سزاکەی قورس کردوە تا دەگات بە سزادانی بەندکردنی ھەتاھەتایی.

ھۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێریش رایگەیاند، لە ماوەی رابردودا سنوری پارێزگای ھەولێر ١٤ تاوان ئەنجامدراون و٢٧ تاوانباری جۆراوجۆریش دەستگیرکراون.



لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان
کۆبونەوەی پەرلەمان دەستیپێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە