پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
PM:01:10---06-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمرۆ پەرلەمانی عیراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژە بوجەی ساڵی ٢٠١٩ کۆدەبیتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٦/١١/٢٠١٨ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكەوە دەكات كە گرنگترینیان پڕۆژە بودجەی ٢٠١٩ی عێراقە.

بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە ژمارەیەك پەرلەمانتار سوێندنی یاسایی دەخۆن، هەروەها پەرلەمان چاو بە سكاڵاكان لەبارەی پەسەندكردنی ئەندامێتی ژمارەیەك پەرلەمانتار دەخشێنێتەوە .

هەروەها لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە بودجەی ٢٠١٩ی عێراقەوە دەكرێت، كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی كردووە.

شایەنی باسە چەند لیژنەیەكی هەمیشەیی پەرلەمان دروستدەكرێت و لە بڕگەی كۆتاییدا گفتوگۆ لەبارەی مردنی هەزاران ماسی لە رووباری فورات.




کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە