وه‌زیری دارایی: سیاسه‌تێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ین
PM:03:26---06-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 503 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
له‌ راگه‌یاندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ،وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق ئاشكرای ده‌كات ، له‌داهاتودا سیاسه‌تێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵ پلانی گه‌شه‌ پێدانی نیشتیمانی یه‌كبگرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی  نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی هاتووه‌ ، شێوازێكی نوێ په‌یڕه‌وده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر به‌ سیاسه‌تی ئابووری بده‌ن و رۆڵیان له‌ قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، پێویسته‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ نوێیه‌ له‌گه‌ڵ پلانی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی یه‌كبگرێته‌وه‌ و سه‌رنجیش بخرێته‌ سه‌ر سه‌رمایه‌ی مرۆیی به‌ هه‌موو به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانییه‌وه‌، هه‌ر له‌ نه‌هێشتنی هه‌ژار و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری تا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان.

وه‌زاره‌تی دارایی  ئاماژه‌شی به‌وه‌ داوه‌، پێویسته‌ چاو به‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی فیدرالیدا بخشێندرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ بگونجێت.



کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە