وەزارەتی دارایی باج لەسەر ژمارەیەک کاڵا زیاد دەکات
AM:11:42---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 643 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم باژی لەسەر ژمارەیەک لە کاڵاو کەل و پەلی هاوردە کراو لەخاڵە سنوریەکان زیاد کرد.

لە ئاگاداریەکدا کە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران بڵاویکردۆتەوە رایگەیاندوە ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ژمارە (3026) ئاماژە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتی و وردبینی و پێناسە دیاریكردنی بەها ژمارە (17118) لەسەر دانانی رەسمی زیادەی گومرگی، بۆ بەرهەمی ناوخۆ (چیمەنتۆ-شیشی سەبە) بەمەبەستی هاندان و پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیار درا.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە ئاگاداری گشت كۆمپانیاكان و بازرگانان و پیشەوەرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەكەنەوە باج زیاد دەبێت.

دەشڵێ چیمەنتۆی ئاسایی و مقاوم بە رێژەی (15%) لە بەهای پێناسە رەسمی زیادەی لێ وەربگیرێت لە كاتی هاوردەكردنی شیشی سەبە (حدید التسلیح) هەموو جۆر و قەبارەیەك بە رێژەی (10%) لە بەهای پێناسەی رەسمی زیادە لێ وەردەگیرێت.

لەئاگاداریەکەدا هاتوە بڕیارەکان له‌ 16ی تشرینی دووه‌می 2018ه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.



دەروازەی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان داخرا
عەلی حەمە ساڵح :هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پاشەکەوتی موچە
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕو لەهەرێمی کوردستان دەکات
فراکسیۆنی پارتی: هیچ پاساوێک نیە بۆ بۆردومان کردنی خەڵکی سیڤیلی هەرێم
بافڵ تاڵەبانی: لەهیچ کەسیکی قبوڵ ناکەین کادیری یەکێتی دەستگیر بکات
بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕویدا
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە
موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەدەرەوەی دۆسیەی نەوت جێگیرکرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە