ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران هۆشداری ده‌داته‌ چه‌ند به‌نده‌رێك
AM:11:53---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 502 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری دایه‌ ژماره‌یه‌ك به‌نده‌ر و كۆمپانیای دڵنیایی جیهانی له‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كانی ئێران نه‌كه‌ن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێویسته‌ كۆمپانیاكانی دڵنیایی و به‌نده‌ره‌كان هیچ جۆره‌ هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌كان نه‌كه‌ن.

وتیشی: له‌ كه‌ناڵی سوێسه‌وه‌ تا ته‌نگه‌ی ملقا (ده‌كه‌وێته‌ نێوان مالیزیا و سۆمه‌تره‌ی ئه‌ندۆنیزیا) نابێت رێگه‌ بدرێت كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌كان له‌نگه‌ر بگرن.

ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ قۆناغی دووه‌می سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌ و ته‌نیا ماوه‌ی 180 رۆژ مۆڵه‌تی داوه‌ته‌ ژماره‌یه‌ك كڕیاری نه‌وتی ئێران، كه‌ نه‌وت له‌و وڵاته‌ بكڕن.



ڤەنزوێلا سەرجەم پەیوەندیە دیبلۆماتیەکانی لەگەڵ ئەمریکا پچڕاند
فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە