ئەوروپا بیر لە دروستکردنی سوپایەکی بەهێز دەکاتەوە
PM:12:05---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 634 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا داوای دروستکردنی سوپایەکی ئەوروپی دەکات تاکو ئەوروپا بتوانێت خۆی لە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمیر پوتن بپارێزێت.

ماکرۆن لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی یوروپ وەن لەبارەی دروستکردنی سوپایەکی یەکگرتووی ئەوروپا رایگەیاند: "بەڕەچاوکردنی وڵاتانی وەک چین، رووسیا و تەنانەت ئەمەریکاش، دەبێت ئێمە خۆمان بپارێزین".

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند"کاتێک سەرۆک ترەمپ کۆتای بە پەیماننامەیەکی ساڵی 1980 دەهێنێ کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کێشە مووشەکییەکانی ئەوروپا بوو، ئەوا قوربانییەکەی ئەوروپا و ئاسایشی ئەوروپا دەبێت".

دەشڵێت"تاکو سوپایەکی راستەقینەی ئەوروپی نەبێت، ئێمە پارێزراو نابین".

دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا، پەیوەندی ئەوروپا و ئەمەریکا وەک پێشوو نەماوە و روو لە خراپییە، رووسیاش نەیارێکی دێرینی ئەوروپایە جێگای مەترسییە بۆ ئەوروپا، لەکاتێکدا یەکێتی ئەوروپا دامەزراوەیەکی سیاسییە و هیچ سوپایەکی نییە، ئەمەش وایکردووە ئەوروپا لە رووی سەربازییەوە دوابکەوێت.

ئێستا ماکرۆن وەک سەرۆکی یەکێک لە وڵاتە کاریگەرەکانی ئەوروپا، داوا دەکات چیدی یەکێتی ئەوروپا چاوی لەدەستی ئەمەریکا نەبێت و خۆی خاوەن سوپایەکی بەهێزبێت.



ڤەنزوێلا سەرجەم پەیوەندیە دیبلۆماتیەکانی لەگەڵ ئەمریکا پچڕاند
فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە