رووسیا دژایه‌تی بۆ سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌ربڕی
PM:12:07---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، سزای نایاسایین، پێچه‌وانه‌ی روونی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیین.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسپانییه‌كه‌ی ئه‌نجامیدا، لاڤرۆڤ وتی: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران نایاسایین و دژی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تین و ئه‌و بڕیارانه‌ و جێبه‌جێكردنیان ته‌نیا بێ هیوایی زیاتر ده‌هێننه‌ ئاراوه‌.

هه‌روه‌ها وتی: ئێمه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای یاسایی و گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرین و گرتنه‌ به‌ری سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ و داواكاری یه‌كلایه‌نه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌.

دوێنێ ئه‌مه‌ریكا قۆناغی دووه‌می سزا داراییه‌كانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند و هۆشداریشی دایه‌ وڵاتان له‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ ئێراندا بكه‌ن.



ڤەنزوێلا سەرجەم پەیوەندیە دیبلۆماتیەکانی لەگەڵ ئەمریکا پچڕاند
فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە