وەزیری بەرگری ئوسترالیا: گڵۆپی سەوز بۆ قاچاخچییەكان هەڵناكەین
PM:12:11---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:ئاژانسی ناین نیوزی ئوسترالی
وەزیری بەرگری ئوسترالیا، كریستۆفەر پین، ڕایگەیاند ئوسترالیا گڵۆپی سەوز بۆ قاچاخچییەكان هەڵناكات لەڕێگەی گواستنەوەی پەنابەرانی دوورگەی (ناورۆ)وە بۆ ئوسترالیا.

ووتەكانی وەزیری بەرگری ئوسترالیا لەپاش ئەوە دێت كە هەتا كۆتایی ئەمساڵ، دەیان منداڵی پەنابەری دوورگەی ناورۆ دەگوازرێنەوە بۆ ئوسترالیا بەڵام لەو ووڵاتە نیشتەجێ‌ ناكرێن بۆ هەمیشەیی.

پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ئەو كەسانەن كە پێشتر هەوڵیانداوە بە قاچاخ و بەبەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكەن بەڵام دەستگیر كراون و ڕەوانەی كەمپەكانی ئەو دوورگەی كراون.

كریستۆفەر پین، لە درێژەی ووتەكانیدا دەڵێت ئەوان كۆتاییان بە كاری قاچاخچییەكان بۆ ناردنی پەنابەران بۆ ئوسترالیا هێناوە و بە هیوایە كە هەرگیز قاچاخچییەكان نەتوانن دەست بە كارەكانیان بكەنەوە.




میسر:لە تەقینەوەیەکدا شەش کەس بونە قوربانی
سەرکردەی گشتی هەسەدە:داوامان کردوە بەشێکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان دوای کشانەوەی ئەمریکا بمێننەوە
بیناڵی یەڵدرم دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
ترەمپ:ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەوڵگریم بۆ گرنگ نیە،من متمانە بەسەرۆک پۆتین دەکەم
پوتن: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ترەمپ داوایەك لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا:دوای کشانەوەمان لە سوریا پێویستە پستیوانیەکانمان بۆ شەڕڤانان بەردەوام بێ
لەسوچی سەرۆکانی ڕوسیا ،تورکیا و ئێران تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەن
تورکیا:ژمارەیەک کورد بەتۆمەتی یادکردنەوەی دەستگیرکردنی ئۆجەلان دەستگیرکران
ناتانیاهۆ:ئێران هەڵە بەرامبەر ئیسرائیل بکات ئەمە دواین یادکردنەوەی شۆڕشەکەیان دەبێ

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە