لەبارەی پەڕینەوەی كۆچبەرانەوە ، هۆشداری دەدرێت
PM:12:13---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 790 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەشێك لە میدیاكانی ئەوروپا باس لە ئەگەری پەڕینەوەی زیاتر لە 20 هەزار كۆچبەر دەكەن لە سنوری بۆسنا و كرواتیاوە بۆ ناو ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.

ئەو میدیایانە باس لەوە دەكەن ئەو كۆچبەرانە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە لە نزیك سنوری نێوان هەردوو ووڵاتی بۆسنا و كرواتیا گردبوونەتەوە و لە هەوڵی ئەوەدان بچنە ناو ووڵاتانی تری یەكێتی ئەوروپاوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسنای ئیتاڵی دەڵێت ئەو كۆچبەرانە منداڵان بەكاردەهێنن لە بەرامبەر پۆلیسی سنورەكانی ئەو ووڵاتانە و فێریان دەكەن كە دروشمی " سنورەكان بكەنەوە" بڵێنەوە.

هاوكات،  وەزیری بەرگری ئوسترالیاش هۆشداری دەدات لە بارەی گواستنەوەی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ بۆناو ئوسترالیا و ڕایگەیاند ئوسترالیا گڵۆپی سەوز هەڵناكات بۆ قاچاخچییەكان بۆئەوەی دووبارە دەستبكەنەوە بە ناردنی كۆچبەران بۆ ئوسترالیا.

ئوسترالیا ئامادە نییە مافی پەنابەرێتی بدات بە پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ چونكە پێشتر هەوڵیانداوە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكەن بەڵام دەستگیر كراون و ڕەوانەی كەمپەكانی ئەو دوورگەیە كراون. 

سەرچاوە : ئاژانسەكان 




ڤەنزوێلا سەرجەم پەیوەندیە دیبلۆماتیەکانی لەگەڵ ئەمریکا پچڕاند
فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە