بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیانددەزگا ئەمنییەکان دەبێت هەماهەنگییان لەنێواندا هەبێت و پشتوپەناى یەکتر بن، ئەگەر لە سلێمانى ١٤ تۆمەتبار هەبن و هەڵهاتبن لە هەولێر، ئەوا لە هەولێر ١١٤ تۆمەتبار هەیە و لە سلێمانییەوە هەڵهاتوون.
ئاسۆ شێخ عەبدولکەریم بەڕێوەبەری
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئێمە دەیان
جار هاوکاریی پۆلیسی هەولێرمان کردووە و خەڵکمان بۆ ناردوونەتەوە، دەزگا
ئەمنییەکان دەبێت هەماهەنگییان لەنێواندا هەبێت و پشتوپەناى یەکتر بن، دوور
لەعەقڵییەتى حزبایەتى.
وتیشى، ئێمە زۆر کەسمان دەستگیرکردووە و بۆ هەولێر
و دیالە و کەرکوک و تکریت و ڕەوانەمان کردونەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە،
فەرمانى گرتنى ئەو کەسانە هەیە کە لە خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوبات و ڕۆژانى دواییدا
تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، بەڵام ئێستا لە سلێمانى نین، یەک نوسراوى
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر نەهاتووە داواى ١٤ تۆمەتبار بکات، ئەگەر ١٤
هەڵهاتبێت و لە سلێمانى بن ئەوا لە هەولێر ١١٤ تۆمەتبار هەیە کە لە سلێمانییەوە
هەڵهاتوون.