دوای ساڵێک لە دیارنەمانی ژێر دەریاییەک دۆزرایەوە
PM:01:08---18-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 1521 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دوای ساڵێک لە دیارنەمانی ژێر دەریاییەکی ئەرجەنتینی دۆزرایەوە و تیمەکانی فریاکەوتن لە هەوڵی دەرهێنانەوەیدان.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ژێر دەریاییەکە لە قوڵی 900 مەتر لە زەریای ئەنتلەتیک لەلایەن تیمێکی ئەمەریکی دۆزراوەتەوە، هۆکاری نقوم بوونیشی بۆ تەقینەوە و کێشەی کارەبایی دەگەڕێتەوە.

لە 15ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ئەو ژێر دەریاییە کاتێک لە ناوچەی یوشاویا کە دەکەوێتە باشووری ئەرجەنتین دەگەڕایەوە، پەیوەندی لەگەڵ هێزی دەریاوانی ئەرجەنتین پچڕا و بە تەواوی بزر بوو.

دوای ساڵێک هێشتا کەسوکاری سەرنشینانی ئەو ژێر دەریاییە کە ژمارەیان 44 کەسە هیوا دەخوازن کە ئازیزانیان سەلامەت بن، بەڵام هیوا بۆ ئەوە زۆر کەمە.



ئەمریکا دوای کشانەوەی ٤٠٠ سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە
پۆتین:ئەمریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر چەکی ناوەکەی لەسنورەکانی ڕوسیا جێگیر بکات
میسر:لە تەقینەوەیەکدا شەش کەس بونە قوربانی
سەرکردەی گشتی هەسەدە:داوامان کردوە بەشێکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان دوای کشانەوەی ئەمریکا بمێننەوە
بیناڵی یەڵدرم دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
ترەمپ:ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەوڵگریم بۆ گرنگ نیە،من متمانە بەسەرۆک پۆتین دەکەم
پوتن: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ترەمپ داوایەك لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا:دوای کشانەوەمان لە سوریا پێویستە پستیوانیەکانمان بۆ شەڕڤانان بەردەوام بێ
لەسوچی سەرۆکانی ڕوسیا ،تورکیا و ئێران تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە