سبەینێ پەرلەمانی عیراق کۆدەبیتەوە
AM:11:26---20-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 431 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سبەینێ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە ،و لەدانیشتگنەکەدا خاڵە گومرگیەکانی نیوان هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێدەکات.

لە ڕاگەیانراوێکدا کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە رایگەیاندوە : سبەینێ ٢١/١١/٢٠١٨ کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندوە ، لە کارنامەی دانیشتنەکەدا پرسی خاڵە گومرگیەکانی نێوان شارەکانی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێدەکرێت و کارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق دەخرێنە بەرباس.

هەروەها دەنگ لەسەر ڕەشنوسێکی تایبەت دەدرێت سەبارەت بەو بڕیارانەی کە کابینەکەی عەبادی دەریکردوون.

یەکێکی دیکە لەبڕگەکانی دانیشتنەکە تاوتوێکردنی ئەو تانانەیە کە لەبارەی ئەندامێتی هەندێک پەرلەمانتارەوە پێشکەشکراوە.

شایەنی باسە بڕیار بوو ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت بەڵام بەهۆی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلامەوە دانیشتنەکە دواخرا.




چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە