دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا بە ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە.
ئەمڕۆ سێ شەممە دادگای مافەکانی مرۆڤی
ئەوروپا داوایکرد سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێسوی هەدەپە ئازاد بکرێت و
رایگەیاند، مانەوەی دەمیرتاش لەزیندان و دادگایی نەکردنی نایاساییە و پێویستە
ئازاد بکرێت.
هەروەها
دادگاکە داواشی کردووە بەزوترین کات سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت و مافی
خۆکاندیدکردنی هەبێت بۆ هەڵبژاردنەکان.
هاوکات پارتی
دیموکراتی گەلان پێشوازی لە بڕیاری دادگاکە کرد بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و داوای
کرد حکومەتی تورکیا بڕیارەکە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.