لە لوڕستان دوو زیندانی کورد لەسێدارە دران
PM:01:11---20-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 795 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای لوڕستان سزای لەسیدارەدانیان بەسەردا جیبەجێکرا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ، ڕۆژی یەکشەممە ١٨/١١/٢٠١٨ دوو هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەی ژمارە دووی شاری بروجێرد كە بە(تیرچەی بلووك) ناسراوە لە سێدارە دراون.

دەشڵێ ئەو دوو بەندکراوە بەناوەکانی ڕوحوڵڵا بەیرانوەند و سامان قائێد ڕەحمەت خەڵكی شاری برووجێرد بوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە چەند ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوكمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

دوو ڕۆژ بەرلەئێستا لە پارێزگای لوڕستان سزاکەیان جێبەجێکرا.




ئەمریکا دوای کشانەوەی ٤٠٠ سەرباز لە سوریا دەهێڵێتەوە
پۆتین:ئەمریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر چەکی ناوەکەی لەسنورەکانی ڕوسیا جێگیر بکات
میسر:لە تەقینەوەیەکدا شەش کەس بونە قوربانی
سەرکردەی گشتی هەسەدە:داوامان کردوە بەشێکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان دوای کشانەوەی ئەمریکا بمێننەوە
بیناڵی یەڵدرم دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
ترەمپ:ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەوڵگریم بۆ گرنگ نیە،من متمانە بەسەرۆک پۆتین دەکەم
پوتن: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ترەمپ داوایەك لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا:دوای کشانەوەمان لە سوریا پێویستە پستیوانیەکانمان بۆ شەڕڤانان بەردەوام بێ
لەسوچی سەرۆکانی ڕوسیا ،تورکیا و ئێران تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە