شێروان زرار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به دواڕۆژی راگه‌یاندوە: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رێم چاره‌نووسی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو نوسینگه‌ی كه‌ركوك و موسڵی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی دیاریكرد‌و بڕیاریدا به گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم.
شێروان زار بۆ دوارۆژ وتی"گواستنه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت و هه‌ركه‌سێك داوای چ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌كات بۆی ده‌گوازرێته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گواستنه‌وه‌یان به زۆره‌ملێ نابێت".