پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
AM:09:54---06-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 431 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە ،و بەپێی خشتەی کاری کۆبونەوەکە هیچ تەوەرێکی تێدا نیە تایبەت بە متمانەدان بە کاندیدەکانی عادل عەبدولمەهدی بۆ تەواو کردنی کابینەی حکومەتەکەی.

بەپێێ ڕاگەیەنراوێکی دەستەی سەرۆکایەتی ئەمڕۆ پەرلەمانی حعێراق کۆدەبێتەوە، و لەڕاگەیەنراوەکەدا باس لە دەنگدان بە کاندیدەکانی عادل عەبدولمەهدی نەکراوە بۆ وەزارەتە تەواونەکراوەکانی کابینەکەی.

لەڕاگەیانراوەکەدا هاتوە تەوەرێکی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە سوێند خواردنی ئەو پەرلەمانتارانەی کە تائیستا سوێندی یاساییان نەخواردوە.

هەروەها تەوەرێکی دیکەش چەند پرۆژە یاسایەک دەخرێتەڕوو کە لە خولی پێشووی پەرلەماندا پەسەند نەکراون، هاوکات پەرلەمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی وەزارەتی کارەبا.

ئەمە لەکاتێکدایە لە دانیشتنی دوو ڕۆژ بەرلە ئێستای پەرلەماندا متمانەدان بەو هەشت کاندیدەی عادل عەبدول مەهدی دیاریکردبون پشێوی لێکەوتەوە،و نەتوانرا دانیشتنەکە تەواو بکرێت.




چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە