کردنەوەی بەشی VIP لە هاتوچۆی هەولێر راگیرا
PM:02:34---06-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەبڕیاری وەزیری ناوخۆ ڕاگیرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦/١٢/٢٠١٨ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند : لەلایەن کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە ئێستا بڕیاری کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی لە هاتوچۆی هەولێر راگیراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بڕیاردراوە بە كاركردن بە سیستمی تایبەت (VIP) بۆ جێبه‌جێكردنى مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەرامبەر 100 هەزار دینار، بەڵام ئەو بڕیارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی گەورەی هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەتوندی رەەخنە لەو بڕیارە گیرا.




ئەمڕۆ یەکێتی کۆبونەوەی فراوانی حیزبەکەی ئەنجام دەدات
لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە