ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی وەڵامی قوباد تاڵەبانی دەداتەوە
PM:02:02---15-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 2114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوەڵامی قوباد تاڵەبانیدا ڕایگەیاند كه‌تنی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی به‌ناو كورد كردبێتی، خیانه‌تی شانزه‌ی ئۆكتوبه‌ر بوو.

پێشتر لە تویتێکدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاندبوو ، پێموایە ئەگەر بەردەوام بین لە چاکسازییەکان و رێککەوتنمان لەگەڵ بەغدا تێکنەچێت و نرخی نەوت زۆر دانەبەزێت و کەتنێکی گەورە نەکەین، پێشبینی دەکەم دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان باشتر ببێت.

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک عەلی عەونی لەوەڵامی نوسیویەتی، كه‌تنی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی به‌ناو كورد كردبێتی، خیانه‌تی شانزه‌ی ئۆكتوبه‌ر بوو، ئه‌م خیانه‌ته‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی نیوه‌ی كوردستان راده‌ستی حه‌شد و عه‌ره‌بی داگیركه‌ر بكرێت.

دەشڵێ كاك قوباد راست ده‌كات، ئه‌گه‌ر براكه‌ی و دایكی و پوری و ئامۆزاكانی هیچ كه‌تنێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ نه‌كه‌ن، بارودۆخمان زۆر باش ده‌بێت.




نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە