بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ حکومەتی شەراکەتی راستەقینەدایە
PM:04:52---16-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 831 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند هه‌لومه‌رجی گۆڕاوی سیاسی واده‌خوازێت حكومه‌تی نوێی هه‌رێم حكومه‌تی خزمه‌تگوزار بێت و ئاماژە بەوەشکرد دەبێت حکومەتی داهاتووی هەرێم ڕەنگدانەوەی واقعی کوردستان بێت.

ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی کورە گەورەی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێکتی نشتیمانیی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ ستیڤ ڤه‌یگن كونسوڵی ئه‌مریكا و ستیڤن مارز لێپرسراوی كاروباری سیاسی له‌ كونسوڵیه‌تی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كورستان تیشکی خستە سەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی لەدیدارەکەدا ڕایگەیاندوە، هه‌لومه‌رجی گۆڕاوی سیاسی و پێداویستی خه‌ڵك و ده‌ركه‌وتنی ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق واده‌خوازێت حكومه‌تی نوێی هه‌رێم حكومه‌تی خزمه‌تگوزار بێت.

باسی لەوەشکردوە، دەبێت كاری له‌پێشینه‌ی حکومەت باشتركردنی دامه‌زراوه‌كان و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی چاكسازی بێت و هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ بنیادنانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.

تاڵەبانی وتویەتی، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌دایه‌و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری بارودۆخی ئه‌مڕۆ بێت و له‌گه‌ڵ واقیعی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌رنامه‌كه‌ی یه‌كبگرێته‌وه‌.




کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە