پۆلیسی سلێمانی: کەسێک کوژرا و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکران
AM:11:45---17-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ، لە گوندی قەڵبەزەی سەربە ناحیەی وارماوە کەسێک کوژراوە،و دوو تۆمەتباریش لەسەر ئەو کەیسە دەستگیرکراون.

لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەگوندی قەڵبەزەی سەربە ناحیەی وارماوا گەنجێكی تەمەن 26 ساڵ بە گوللـە كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا دوو كەس دەستگیركران كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجە كوژراوەكە ناوی (ع ، م ، س ) و لەدایكبووی 1992، پیشە خوێندكارە، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كوژراوە.

ڕاشیگەیاندوە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ع ، ع ، أ ) و (س ، ف ، أ ) بەفەرمانی داوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا.




پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
جەبار یاوەر: هێزی ئەمریکا نەهاتۆتە هەرێمی کوردستان
یەكێتی: پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم بەندە بە كەركوكەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە