پیرانی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی دژی بن سه‌لمان ده‌ركرد
PM:01:53---18-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی سه‌ر به‌ كۆنگرێس، میر محه‌ممه‌د بن سه‌لمانی وه‌ك به‌رپرسیاری یه‌كه‌م له‌ كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشوقچی له‌قه‌ڵه‌مدا.

جه‌مال خاشوقچی رۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سعوودییه‌ی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كرد و دواتر بێسه‌روشوێن بوو. توركیا رایگه‌یاند، خاشوقچی له‌ كونسوڵخانه‌ كوژراوه‌. دوای زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه‌ رایانگه‌یاند، خاشوقچی كوژراوه‌ و ته‌رمی پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌.

كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران پڕۆژه‌بڕیارێكیان گه‌ڵاڵه‌ كردبوو، تێیدا بن سه‌لمانیان به‌ به‌رپرسیاری یه‌كه‌می تیرۆری جه‌مال خاشوقچی له‌قه‌ڵه‌مدابوو.

دوێنێ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌ كۆی ده‌نگ ئه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌ی په‌سند كرد.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن، كه‌ له‌ تاوانی كوشتنی خاشوقچی تێوه‌گلاون.

پێش ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌، بڕیارێكی دیكه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران په‌سند كرا، كه‌ تێیدا داوا له‌ ئیداره‌ی تره‌مپ كرابوو، هه‌موو هاوكارییه‌كی سه‌ربازی بۆ سعوودییه‌ بوه‌ستێنێت به‌و پێیه‌ی به‌ چه‌كی ئه‌مه‌ریكی شه‌ڕی یه‌مه‌ن ده‌كات.

بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ی پیرانی ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی و په‌سندكردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دواتر واژووكردنی له‌ لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە