وەزیری تەندروستی: بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە
PM:03:19---18-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەراورد بەساڵانی پێشتر لە ساڵ ٢٠١١ تا ٢٠١٨ باری تەندروستی خەڵک و دامەزراوەکان باشتر بووە.

وه‌زیرى ته‌ندروستى، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، داتاكان دڵخۆشكه‌رن، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى قه‌یرانى دارایى و بڕینى بوجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، به‌راورد به‌ ساڵى 2011 بۆ 2018 بارى ته‌ندروستى خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كان به‌ره‌و باشى هه‌نگاوى ناوه‌.

سەبارەت بە داتاکان لەنێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٨ ڕایگەیاند: له‌ساڵى 2011 ، منداڵى ساوا له‌ هه‌زار منداڵ 28 منداڵیان مردوون، له‌ ساڵى2018 ئه‌م رێژه‌ كه‌مبۆته‌وه‌ بۆ 15 منداڵ ، له‌ عێراقیش له‌ هه‌ر هه‌زار منداڵێك 24 یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، منداڵى ته‌مه‌ن خوار پێنج ساڵ له‌ ساڵى 2011 هه‌ر هه‌زار منداڵێك 32 منداڵ مردوون، به‌ڵام له‌ ساڵى 2018 رێژه‌ى ئه‌م مردنه‌ كه‌مبۆته‌وه‌ بۆ 17 منداڵ.

وتیشی رێژه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ به‌پێى ته‌مه‌ن كێشیان كه‌مه‌ له‌ ساڵى2011 رێژه‌یان 9.3% بووه‌، به‌ڵام له‌ 2018دا كه‌مبۆته‌وه‌ بۆ6%، و كێشى سوكى كه‌مى مامناوه‌ند كه‌مبۆته‌وه‌ بۆ له‌ 6.7% بۆ 2.1% و هه‌روه‌ها رێژه‌ى كورته‌باڵاى دژوار له‌ هه‌ر هه‌زار منداڵێك له‌ 6.1% كه‌م بۆته‌وه‌ بۆ 1.3% و به‌هه‌مان شێوه‌ كورته‌باڵاى مامناوه‌ند له‌ 15.4% كه‌م بۆته‌وه‌ بۆ 4.9%، رێژه‌ى لاوازى دژوار له‌ 2.6 كه‌مبۆته‌وه‌ بۆ ٠.٤%.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ رێژه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى كچان له‌ ڕابردوودا، ده‌توانین بلێین ڕێژه‌كه‌ كه‌مبۆته‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ پێشتر 42.8% بووه‌، به‌ڵام ئێستا كه‌مبۆته‌وه‌ بۆ 37.5%.

ده‌شڵێت، ، ئه‌و دایكانه‌ى له‌ رۆژى یه‌كه‌مى له‌ دایكبوونیه‌وه‌ شیر ده‌ده‌ن به‌ منداڵه‌كانیان پێشتر 72.6% بووه‌ ئێستا به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ 76.7%، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ كه‌له‌ كاتژمێرى یه‌كه‌مى له‌ دایكبوون كه‌مبۆته‌وه‌ بۆ 38.28%، رێژه‌ى له‌دایكبوون له‌ دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ 84.9% به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ 91% و رێژه‌ى له‌ دایكبوون به‌ نه‌شته‌رگه‌رى زیادى كردووه‌ به‌جۆرێك له‌ 2011دا 28.4% بووه‌، به‌ڵام ئێستا بۆته‌ له‌ 45% كه‌ ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ هۆشیاربكرێته‌وه‌ كه‌ منداڵ به‌ سروشتى له‌دایك بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ ساڵه‌كانى 2015 و 2016 به‌هۆى شه‌ڕى تیرۆره‌وه‌ ئه‌و ڕوپێوه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامنه‌درا، به‌ڵام له‌ 2018 خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجامدراوه‌، له‌ساڵى 2017 (MICS) له‌ په‌نجا وڵات و هه‌ندێ ساڵیش له‌ 60 وڵات ئه‌نجامده‌درێت.




سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
جەبار یاوەر: هێزی ئەمریکا نەهاتۆتە هەرێمی کوردستان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە